حكومه‌ت بڕیارێكى له‌باره‌ى جه‌ژنانه‌وه‌ ده‌ركرد

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2019‌ :: 46489‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى ئایار،  به‌پێى رێنماییه‌ك كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا به‌ دابه‌شكردنى جه‌ژنانه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌راندا به‌ گوێره‌ى بڕوانامه‌كانیان، به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زان-ه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق به‌ دواڕۆژ-ى رایگه‌یاند: "به‌پێى رێنماییه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاره‌، حكومه‌ت به‌گوێره‌ى بڕوانامه‌ى فه‌رمانبه‌ران جه‌ژنانه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شبكات".

سه‌رچاوه‌كه‌ى دواڕۆژ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "رێنماییه‌كى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى عێراق له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌، بڕیاره‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 2ى حوزه‌یران، ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى بكرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئه‌و جه‌ژنانه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگڕانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس  و سه‌روتر بڕى 100 هه‌زار دیناره‌، بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌میشه‌ى خوار ئه‌و بڕوانامانه‌ش سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كان 75 هه‌زار دیناره‌، بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و رۆژانه‌ 50 هه‌زار دیناره‌".

 

به‌پێى دابه‌شكارییه‌ ئیدارییه‌كان دابه‌شكردنى ئه‌و جه‌ژنانه‌یه‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستان-یش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا دیارنیه‌ كه‌ ئایا حكومه‌تى هه‌رێم-یش بڕیارێكى هاوشێوه‌ ده‌رده‌كات، یاخود ئه‌و بڕیاره‌ گشتاندنى بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم-یش بگرێته‌وه‌.

 

د: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە