سه‌رۆكی مه‌كسیك وه‌ڵامی سزاكانی ترامپ ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2019‌ :: 310‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر، سه‌رۆكی مه‌كسیك له‌ لێدوانێكدا له‌ كۆشكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ شاری مه‌كسیكۆ سیتی به‌ ده‌زگا میدیایه‌كانی راگه‌یاند: پێش هه‌موو شتێك ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌، وتيشى: " ئێمه‌ ئاشتیمان ده‌وێت".


له‌ نامه‌یه‌كیدا سه‌رۆكی مه‌كسیك وه‌ڵامی  دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكاى دایه‌وه‌  سه‌باره‌ت به‌و سزایه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر  5%ی هه‌موو هه‌نارده‌كانی مه‌كسیك  بۆ ئەمریکا و رایگه‌یاند: "ئێمه‌ نامانه‌وێت رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببینه‌وه‌، به‌ڵكو ئاشتی و برایه‌تی له‌لای ئێمه‌ گرنگتره‌".

وتیشى: "ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌ له‌و سزایه‌ى كه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندویه‌تى، چونكه‌ ئێمه‌ ئاشتیمان ده‌وێت".

هه‌روه‌ها لۆپێز ئۆبرادۆر داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی كردووه‌ کە لەڕۆژی هەینی داهاتوودا سه‌ردانی واشنتن بكات.

و: كێوان
پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure