كشتوكاڵ هاوڵاتیان له‌و قالۆنچه‌ ره‌شه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ماڵاندا زۆر بڵاوه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 8222‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و قالۆنچه‌ ره‌شه‌ى ئێستا له‌ سلێمانى به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ زیانێكى بۆ به‌روبومى كشتوكاڵى و بۆ مرۆڤیش نیه‌.


شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت: "ئه‌و قالۆنچه‌ ره‌شه‌ى ئێستا له‌ سلێمانى به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ زیانێكى بۆ به‌روبومى كشتوكاڵى و بۆ مرۆڤیش نیه‌".

وتیشى: "ئه‌و قالۆنچه‌یه‌ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى شێ له‌ زه‌ویى و دواكه‌وتنى كۆتايى بارانبارین له‌كاتى خۆى (واته‌ باران ده‌بوو زووتر كۆتایى بهاتایه‌) له‌ مانگى (4 بۆ 5) ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌مه‌نى له‌ مانگێك تێپه‌ڕناكات".

 به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵى سلێمانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئه‌و قالۆنچه‌ یه‌ هیچ زیانێكى نیه‌، بۆیه‌ پێویست به‌ ده‌رمان رشتن و پاره‌ خه‌رجكردن ناكات بۆى".

(کالۆسۆما) لە نزیک رووناکی گڵۆپەکان دەبینرێت پێی دەوترێت (قالۆنچەی ڕەش) کە حەزی لە رووناکیە و تەمەنی کەمە (۲۲-۳۰) رۆژ دەبێت، زۆربەیان بەسودن لەسەر کرمۆکە و مێرووی زیانبەخشی تر دەژین و لە رۆژدا لە درز و کون و کەلەبەر و ناو باخدان، لە شەودا لەلای گڵۆپەکان دەبینرێن لەبەر ئەوەی حەزیان لە رووناکی-یە.

ئەو ساڵانەی کە باران زۆر بێت، پاشان پلەی گەرما بەرزبێتەوه زۆرتر دەردەکەون، ئێستا بەشێوەیەکی زۆر لە سوریا و ئوردن و لوبنان و فەڵەستین بڵاوە، دانیشتوانی ئەو وڵاتانە ترسیان لێ نیشتبوو هەتا وەزارەتی کشتوکاڵەکانیان رونکردنەوەی داونەتێ.

ئامانجی ژیانی ئەم مێرووە رێكخستن و باڵانسی ژینگه‌یە، چونكه‌ لەم وەرزەدا دووپشك و كووله‌ و په‌پووله‌ زۆر دەبن، زیانی زۆر به به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییەكان دەگەیێنن، به‌ڵام ئه‌م قالۆنچه‌یه‌ رێگری ده‌كات لەو مێرووانەی تر زیان بە بەروبووم بگەیێنن.‌

خاسییه‌ته‌كانى ئه‌م جۆره‌ مێرووه‌ بریتیه‌ له‌:
*مه‌ترسی بۆ ژیانی مرۆڤ نییه‌.
*یه‌كێكه‌ له‌مێرووه‌ سوودبه‌خشه‌كان بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵی.
*دووپشك و كووله‌ و مێرووه‌ زیانبه‌خشه‌كان خواردنی سه‌ره‌كی كالــوسومان.
*بۆ پاراستنی ژیانی خۆی له‌ ھه‌ر مێروویه‌كی زیانبه‌خش له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ لێیان بۆنێكی ناخۆشی ھه‌یه، بەڵام ئەو بۆنە‌‌ ھیچ زیانی بۆ مرۆڤ نییه‌.
* له‌ماوه‌ی ژیانیدا (ئەگەر نەیانکوژن) 1024 قالۆنچه‌ی تری ده‌بێت، به‌خێرایی گه‌شه‌ ده‌كات.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە