ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشى كرده‌سه‌ر كارمه‌نده‌كه‌ى هاتووچۆ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 31/05/2019‌ :: 609‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

پۆلیسی دھۆک دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی کردبووه‌سەر کارمەندێكى هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێت.


موقەدم ھێمن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دھۆک (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى ئایارى 2019) رایگەیاند: دوای بەدواداچوونێکی بەردەوام لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە، شەوی رابردوو ئه‌و تۆمه‌تباره‌ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

وتیشى: "ئەو تۆمەتبارە بەناوی (کۆڤان مشیر محەمەد) شەوی رابردوو خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی نەورۆز کرد لە پارێزگای دھۆک، بەپێى بەندی (26) لە یاسایی ھاتوچۆ لە بەشی گرتوخانە و رەوانەکردن راگیرا.

شەوی شەممە 25ى ئایار لە شه‌قامى (ئەحمەدی خانی) له‌نێو بازاڕێ دھۆک نیشتمان رەسوڵ، كارمه‌ندى هاتووچۆ پاش ئەوەی داوای لە شۆفێرێک کرد ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی نایاسایی لاببات، دواتر ئاڵۆزی روویدا و بەوھۆیەوە چەند کەسێک ھێرشیان كرده‌سه‌ر کارمەندەکەی ھاتوچۆ و برینداریان كرد.

پێشتر نیشتیمان رەسوڵ ئەبابەکر، کارمەندی ھاتوچۆ لە رونکردنەوەیەکەدا بۆ رای گشتی راگەیاندبوو: "لە دادگای دھۆک سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە دەستدرێژییان کردووەسەر و لێیانداوە و باوەڕیشی بە سەربەخۆیی یاسا لەم کەیسەدا ھەیە کە ھەر کەسێک لە چ ئاستێکدا بێت دادگا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ئیشی خۆی دەکات و مافەکان پێشێلناکرێت".

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure