ئایا ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌ربازیى جه‌نگ خوێناویتر ده‌كات یان ژماره‌ى قوربانیان كه‌مده‌كاته‌وه‌؟

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 01/06/2019‌ :: 519‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ساڵى 1898 پسپۆڕێكى سه‌ربازى به‌ ئه‌زموون كه‌ ناوى (جان بلۆخ)ه‌ كتێبێكى بڵاوكرده‌وه‌ به‌ ناونیشانى (ئاینده‌ى جه‌نگ)، ئه‌م كتێبه‌ تێڕوانینێكى به‌هێز و شاره‌زاییه‌كى زۆره‌ له‌ بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى جه‌نگدا. له‌و كتێبه‌دا بلۆخ پێشبینى كردبوو كه‌ دۆزینه‌وه‌ى بارووتى بێ دووكه‌ڵ كاریگه‌رى تفه‌نگ چاكتر ده‌كات وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ سروشت و ره‌فتارى جه‌نگدا.


ئه‌م پێشبینیه‌ی بلۆخ به‌ شۆڕشێك داده‌نرێت له‌ كاروبارى سه‌ربازیدا، چونكه‌ باس له‌ ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵێك ته‌كنه‌لۆجیاى وێرانكه‌ر ده‌كات كه‌ خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر چه‌مك و توانا سه‌ربازییه‌كاندا و بڕیار به‌ده‌سته‌كان ناچارده‌كات جارێكى تر بیربكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى و ئامانج و رێگاكانى جه‌نگ. 

ئه‌م شۆڕشه‌ به‌رده‌وامه‌ ئێستا له‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانى جه‌نگدا به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌ و له‌ ره‌گ و ریشه‌وه‌ جه‌نگ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام شێوازى بیركردنه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا تازانه‌دا ناگونجێت له‌گه‌ڵ ره‌وتى گه‌شه‌كردنى ئه‌و ته‌كنیكانه‌دا. له‌ ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا بیرۆكه‌ى شۆڕشى سه‌ربازى ئاینده‌ راستگۆى خۆى له‌ده‌ستداوه‌ و زیانێكى زۆرى بینى له‌وه‌دا كه‌ بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا كه‌مكرایه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌دان ملیۆن دۆلارى له‌ هه‌وڵى تازه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌دا خه‌رج ده‌كرد. 

پسپۆڕانى ئه‌مریكى هه‌موویان له‌وه‌دا كۆكن كه‌ پێویسته‌ نه‌خشه‌ى به‌رگرى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ركابه‌رى گه‌وره‌ هێزه‌كانى وه‌ك وڵاتى چین بكات.

ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى چین و رووسیا له‌به‌رچاوبگیرێت ئه‌وا سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كان، به‌ڵام هێشتا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك له‌دواوه‌یه‌.

مه‌سه‌له‌كه‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ته‌نیا شۆڕشێك بێت له‌ ته‌كنه‌لۆجیادا، به‌ڵكو پێویستى به‌ شۆڕشێكه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌دا، پێویسته‌ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ چڕببێته‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى شه‌ڕكردنى سوپاى ئه‌مریكا زیاتر له‌وه‌ى چڕببێته‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ جه‌نگیه‌كانى سوپا. 

كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ پنتاگۆن بودجه‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نیه‌، به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ سوپاى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ ركابه‌رێكى هه‌یه‌ خاوه‌نى ستراتیجى سه‌ركه‌وتوون، به‌كورتیه‌كه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان یاریه‌كى دۆڕاو ده‌كات سوپایه‌كى پێكهاتوو له‌ ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌ سیستمى زه‌به‌لاح و پڕ خه‌رجى و سه‌خت له‌ رووى گۆڕین و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ هه‌رگیز ناتوانێت له‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگه‌كانى ئاینده‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه‌ ئامێره‌ زیره‌كه‌كان توندوتیژى زیاتر و زۆر خێراتر له‌ جاران دروستده‌كه‌ن. سه‌ركه‌وتن پێویستى به‌ جۆرێكى تایبه‌تى سوپا هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى سیستمى هه‌رزان و سه‌ربه‌خۆ و پێكیانهێنابێت.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پاره‌ و سه‌رچاوه‌ى مرۆیی و ته‌كنه‌لۆجیاى هه‌یه‌ بۆ دروستكردنى ئه‌م جۆره‌ سوپایه‌، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌گه‌ڵیدا خه‌یاڵى فراوان و ئیراده‌ى به‌هێزى هه‌یه‌.

ته‌كنه‌لۆجیاى تازه‌ و زیره‌كى ده‌ستكرد ده‌توانن شێوازى جه‌نگى بگۆڕن، به‌ڵام ناتوانن سروشته‌كه‌ى بگۆڕن.

له‌ تیرو كه‌وانه‌ و هه‌تا پێشكه‌وتوترین چه‌كى ئێستا، خه‌سڵه‌تى جه‌نگ هه‌ر توندوتیژیه‌ و هه‌ر پاڵنه‌رى سیاسیى له‌ پشته‌وه‌یه‌.

ئاسۆیه‌كى ترى به‌رده‌مى جه‌نگ بۆشایى ئاسمانه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فى گه‌یشتنه‌ بۆشایى ئاسمان كه‌مبێته‌وه‌ ئه‌وا مانگى ده‌ستكرد وه‌كو مۆبایلى لێدێت و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌دان مانگى ده‌ستكردى هه‌رزان و بگره‌ هه‌زاران مانگى ده‌ستكرد و به‌رده‌وام چاودێرى و سیخوڕى به‌سه‌ر جیهانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

سوپاكانى ئاینده‌ له‌ زۆر رووه‌وه‌ جیاواز ده‌بن و ته‌نانه‌ت تۆپه‌كانى په‌یوه‌ندى ئێستایان باویان نامێنێت. گۆڕه‌پانى شه‌ڕ پێكدێ له‌ كۆمه‌ڵێ سیستمى سه‌ربه‌خۆ و چه‌ندین بوارى دیكه‌ش راسته‌خۆ گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌ سوپاى ئاینده‌دا به‌دیده‌هێنن.

بۆ نموونه‌ هه‌ر ته‌نیا به‌ بیركردنه‌وه‌ مرۆڤێك ده‌توانێت كۆنتڕۆڵى چه‌ندین فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بكات.

له‌ كۆتایى جه‌نگى سارده‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتى به‌ستووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى دژى هێزه‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه‌ی كه‌ هیچ كێشه‌ و گیروفتێكى نایه‌ته‌ ڕێ و دوژمن ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یدا.

ئه‌م گریمانانه‌ وایانكرد چه‌ند هێزێك دروست بكات كه‌ پێكهاتبن له‌ ژماره‌یه‌كى كه‌مى سیستمى زه‌به‌لاح و پڕمه‌سره‌ف.

ئه‌م سیستمانه‌ پێویستیان به‌ په‌یوه‌ندى و گه‌یاندنى لۆجیستى تۆڕه‌كانى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌یه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ هه‌ڵه‌یه‌ دامه‌زراون كه‌ دوژمنێك نیه‌ بتوانێت هێرشیان بكاته‌سه‌ر.

چین ئه‌م ستراتیجیه‌ى به‌درۆخسته‌وه‌ و له‌ بوارى سه‌ربازیدا زۆر پێشى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى داوه‌ته‌وه‌.

ده‌زگاكانى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ڵێن: دۆڕاوى شه‌ڕى ئاینده‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كه‌مدا رێڕه‌وه‌كه‌ى نه‌گۆڕێت، سوپاى ئاینده‌ سوپایه‌ك ده‌بێت كه‌ زیره‌كى ده‌ستكرد باڵى به‌سه‌ردا ده‌كێشێت و بریتى ده‌بێت له‌ بڕێكى زۆرترى سیستمى سه‌ربه‌خۆى بچوك و كه‌م مه‌سره‌ف.

ئه‌م سه‌ربه‌خۆبونه‌ نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌رى سوپا به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌خلاقى جه‌نگیش بایه‌خى زیاترى پێده‌درێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure