پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی بریتانیا له‌ ئێران تلیاك ده‌كێشێت

هەواڵ / جیهان :: 02/06/2019‌ :: 372‌ جار بینراوە
رۆری ستیوارت

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆری ستیوارت كه‌ پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی پارێزگارانه‌ له‌ بریتانیا، له‌ به‌رامبه‌ر تلیاك كێشان له‌ ئێران داوای لێبوردنی كرد.


ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ كه‌ ئێستا وه‌زیری په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ بریتانیا ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌شتێكیدا بۆ ئێران تلیاكی كێشاوه‌ و له‌و كاته‌دا تلیاك له‌ ئێران و بریتانیا قه‌ده‌غه‌ بووه‌.

رۆری ستیوارت له‌ چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز رایگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر بێ ئه‌قڵانه‌ بووه‌ كه‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئێران ئه‌نجاممدا، چونكه‌ من خۆم چووبووم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ زیانه‌ گه‌وره‌كانی تلیاك ببینم.

ئه‌و ده‌ڵێت: له‌و گه‌شته‌دا بۆ ئێران بانگێشتی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری كرام و له‌وێ تلیاكیان ده‌گێڕا و منیش كێشام و نه‌ده‌بوو ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌م.

ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و تلیاكه‌ هیچ كاری تێنه‌كردووه‌، چونكه‌ رۆژانه‌ 40-50 كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌ڕوات.

ستیوارت له‌دوای شه‌ڕی عێراق له‌ ساڵی 2003دا بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ كاتییه‌كان له‌و وڵاته‌دا. له‌ ساڵی 2010وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی بریتانیایه‌ و چه‌ندین پۆستی حكومی هه‌بووه‌. ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی تریزا مه‌ی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران ده‌ست له‌ سه‌رۆكایه‌تی حزب و حكومه‌ت ده‌كێشێته‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌پاڵێوێت.

و: س. ر
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure