كه‌شناسى كه‌شوهه‌وا و پله‌ى گه‌رماى رۆژانى جه‌ژن ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 31/05/2019‌ :: 8809‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ به‌راورد به‌ رۆژانی رابردوو پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووش چه‌ند پله‌یه‌كی تر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ده‌شڵێت: له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زنه‌وه‌. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و تا رۆژی (یه‌كشه‌ممه‌ و دوشه‌ممه‌ 1و 2ی حوزه‌یرانی 2019) پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم دوو پله‌ تاسێ پله‌ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته‌ نزیك 40 پله‌ و له‌ كه‌ركوكیش ده‌گاته‌ سه‌رووی 40 پله‌. 

وتیشی: "له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای خانه‌قین و ناوچه‌كانی گه‌رمیان بگاته‌ 42 تا 45 پله‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی حوزه‌یران، جارێكى تر پله‌كانی گه‌رما روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌نه‌وه‌ و تا كۆتایى هه‌فته‌ ( كه‌ ده‌كاته‌ رۆژانى جه‌ژن) به‌و جۆره‌ ده‌مێننه‌وه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure