لەم مانگەدا زۆرترین رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا روویانداوە

هەواڵ / عێراق :: 31/05/2019‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
بەرگرى شارستانى عێراق ئامارى ئاگرکەوتنەوە و سوتاندنى بەربوومە کشتوکاڵییەکانى له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ئاشكراده‌كات.


ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رووداوه‌كانى 8 تاکو 29ى ئه‌م مانگه‌ لە تەواوى شارەکانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگه‌یاند: سەرجەم رووداوى ئاگرکەوتنەوەکان تەنها لەو ماوەیەدا گەیشوه‌تە 178 ئاگرکەوتنەوە، كه‌ لەنێوانیاندا 8767 دۆنم بەتەواوەتى سووتان و 143890 دۆنمیش تواندراوه‌ لە سوتان رزگاربکرێن.

زۆرترین رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كاندا له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم روویانداوه‌ و جوتیارانى ئه‌و ناوچانه‌ش پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش و هه‌وڵى راگوێزانى كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌ به‌ هۆكار و ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و رووداوانه‌ داده‌نێن. 

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure