ترامپ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر رۆبێرت میوله‌ر

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2019‌ :: 462‌ جار بینراوە
دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمیر پۆتین

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

ترامپ له‌ تویتێكیدا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر رۆبێرت میوله‌ری پارێزه‌ر له‌ پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارى كردبوو به‌وه‌ی له‌لایه‌ن روسیاوه‌ هاوكاری كراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.


ترامپ له‌ تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌وه‌ هه‌ر گوێتان له‌ وشه‌ی روسیا ده‌بوو، ئێستاش كه‌ روسیا دیارنه‌ماوه‌، چونكه‌ من هیچ په‌یوه‌ندیم به‌و وڵاته‌وه‌ نه‌بووه‌ و به‌ هاوكاری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌م نه‌بردۆته‌وه‌.

سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: رۆبێرت میوله‌ر و چه‌نده‌ها كه‌سی دیكه‌ منیان تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌ تاوانێك كه‌ بوونی نییه‌ و رووینه‌داوه‌، میوله‌ر تاوه‌كو ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ بیسه‌لمێنێت.

و: كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure