وەزارەتی دارایی بەرەسمی دەربارەی دابەشکردنی مووچە بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستان :: 31/05/2019‌ :: 47319‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

سەرچاوەیەکی بەرپرس زانیاری نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "مووچەی هیچ وەزارەت و شوێنێکی دیکە لە پێش جەژندا دابەشناکرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی پشووەکانەوە دابەشکردنی مووچە رادەگیرێت و دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و شوێنانەی ماوە دوادەکەوێت بۆ دوای جەژن.

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دارایی بڕیاری دەربارەی دابەشکردنی مووچە دا و مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشکرا.

داڕشتنەوە: رێباز
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure