ته‌رمى ژنێك به‌ خنكاوى گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

هەواڵ / کوردستان :: 31/05/2019‌ :: 27145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

لە سنووری قەزای پێنجوێن ژنێك گیانى له‌ده‌ستدا و به‌رپرسێكى ته‌ندروستى ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌ناو حه‌فرى كشتوكاڵیدا خنكاوه‌.


لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى ئایارى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێرى رابردوودا، تەرمی ژنێكی گەنج گەیه‌ندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان.

وتیشى: "گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى به‌هۆى خنكان بووه‌ لەناو حەفری كشتوكاڵی-دا" ئه‌وه‌شى وت: "ئەو ژنە ناوی (ش. س) و لەدایكبووی ساڵی 1990 و خێزاندار و خەڵكی گوندی راوگان بووە".

به‌رپرسى راگه‌یاندنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ روونیشیكردەوە: دوای ئەنجامدانی پشكنین تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر.

هاوكات لەلایەن پۆلیسی پێنجوێنیشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure