جگه‌ره‌یه‌ك بووه‌ هۆى سوتانى 400 دۆنم گژوگیا و گه‌نمی جوتیاران

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2019‌ :: 280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنورى گه‌رمیان به‌هۆى فڕێدانى جگه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و 400 دۆنم زه‌وى له‌ گه‌نمى جوتیاران و پوش و گژوگیا سوتا. 


نیعمه‌ت عه‌لى، وته‌بیژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان (ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند؛ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ سنورى ناحیه‌ى مه‌یدان و به‌دیاریكراوى له‌ ناوچه‌ى شێخان ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 200 دۆنم گه‌نمى جوتیاران و 200 دۆنمى دیكه‌ش پوش و پاوان و گژوگیا سوتا. 

وتیشى: "له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌کان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ئاگره‌ به‌هۆى فڕێدانى جگه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ بووه‌ له‌ لایه‌ن كرێكارێكه‌وه‌ كه‌ دواتر هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵى داوه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ زیاتر لە سێ کاتژمێر به‌رده‌وام بووین تا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکرا و نزیكه‌ى 800 دۆنم زه‌وی له‌ به‌رهه‌مى جوتیاران و باخ و پوش پاوانمان له‌ سووتان رزگاركرد. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە