نهێنی کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی بۆین ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 31/05/2019‌ :: 410‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دێنیس مولوینبۆرگ سەرۆکى ئەنجومەنى ئیدارەى گروپى کۆمپانیای بۆینى ئەمریکى ئاشکرایکرد: هەڵەیەک هەیە لە خوێندنەوەى ئامێرى ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەی (ماکس 737) کە پێویستە پێش هەر گرفتێک بکەوێتە کار، ئەوەش هۆکار بووە بۆ کەوتنە خوارەوەى دوو فڕۆکەى لەو جۆرە و مردنى سەرنشینەکانى کە ژمارەیان 346 کەس بووە.


لە 10ى ئازارى 2019 فڕۆکەیەکى ماکس 737 لە ئیسیوپیا کەوتەخوارەوە و لەو رووداوەدا 157 سەرنشین بوونە قوربانى و گیانیان لەدەستدا.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2018-یشدا، فڕۆکەیەکى هەمان جۆر بەهەمان رووداو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 189 سەرنشین گیانیان لەدەستدا. بەهۆی ئەو دوو رووداوەیشەوە سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەیەک کارکردنی ئەو فڕۆکەیەی قەدەغەکرد.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure