شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا روویدا چاوه‌ڕوانكراو بوو

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2019‌ :: 275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

پاش ئازادكردنى به‌كه‌فاله‌ت، شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابوردوودا روویدا چاوه‌ڕوانكراو بووه‌ و وتی: "دواتر كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى ئه‌نجامده‌دات".


دوای 15 رۆژ لە دەستگیرکردنى (ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2019) شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هه‌شت كه‌س له‌ ئه‌ندامانى جوڵانه‌وه‌كه‌ بەکەفالەت ئازادکران.

دوابه‌دواى ئازادكردنیشى، شاسوار عه‌بدولواحید له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: دواتر كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى ده‌كه‌م و هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى پێویسته‌ ده‌یكه‌م.

وتیشى: "ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا روویدا شتێكى چاوه‌ڕوانكراو بووه‌، ئێمه‌ هێزێكى سیاسى ئۆپۆزسیۆن-ین، رووبه‌ڕووى چه‌ندین نشوستى و كارى سه‌خت و سه‌ركه‌وتن ده‌بینه‌وه‌".

شاسوار دوپاتیشیكرده‌وه‌: هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ى روویدا تاڵ بووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕونكراو بووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ كارى سیاسى له‌م وڵاته‌دا.

شاسوار عەبدولواحید و ئەندامانی جوڵانەوەکەی بە تۆمەتی ناوزڕاندن و هەڕەشەلێکردن، لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک و چەند رۆژنامەنووسێک دەستگیرکرابوون.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure