هۆشیار زێباری: هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی یەكێتی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ركوك نییه

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2019‌ :: 1860‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هۆشیار زێباری رایدەگەیەنێت :هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی یەكێتی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ركوك نییه،‌ به‌ڵكو كێشەی باڵەكانی رێگر بوون، دەڵێت: "خۆزگه‌ مام جه‌لال هێشتا له‌ ژیاندا بوایه‌، یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بوونایه‌".


لەچاوپێكەوتنێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئەوە كردووە: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردن، ئه‌وا پڕۆسه‌كه‌ ڕاناوه‌ستێت و به‌رده‌وامده‌بێت و تا پێش كۆتایی مانگی شه‌ش حكومه‌ت پێكدەهێنرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكراشی كردووە: پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نه‌زانیوه‌ تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

لەبارەی بڕیاری یەكێتی بە بەشدارینەكردن لەدانیشتنەكەی پەرلەمان، زێباری وتی: "به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان هه‌مانبوو، ده‌بوو هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن و ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام سه‌رمان سوڕما به‌ڕاستی كه‌ له‌ كۆتا ساتدا بڕیارێكی سیاسی هه‌بوو له‌ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی كه‌ به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی باش نه‌بوو، به‌ڕاستی خه‌ڵكی كوردستان دوای ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و‌ له‌مانگی یانزه‌وه‌ وه‌ك پارتی دانوستانمان كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنی سیاسی-مان كرد ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تمان كرد".

لە كۆتایی چاوپێكەوتنەكەیدا زێباری بۆ دەنگی ئەمریكا وتی: "ئێمه‌ پێمان ناخۆشه‌، چونكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ین وه‌ك هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی-مان له‌گه‌ڵ هه‌موو باڵه‌كان كردووه‌ مه‌شروعیه‌تی یه‌كێتی له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیدایه‌، خۆزگه‌ "مام جه‌لال" هێشتا له‌ژیاندا بوایه‌ یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه،‌ به‌ڵام ئێمه‌ "واقیعی و عه‌مه‌لین"، به‌ بۆچونی من "ئینشائه‌ڵڵا" ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

ئا: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure