لەناو گەڕەکێکی هەولێردا دەستگیرا بەسەر حه‌وت تەن جگه‌رى مریشدا

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2019‌ :: 358‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر هاورده‌كردنى حه‌وت تەن جگه‌رى مریشكى به‌سه‌رچوو، چوار كه‌س ده‌ستگیركراون و ده‌درێنه‌ دادگا.


نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ماوەی 10 رۆژ له‌ گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر ده‌ستیانگرت بەسەر بڕی حەوت تەن لە جگه‌رى مریشکی ئێرانی قەدەغەکراو.

وتیشى: "شێوازی هاوردەکردنی ئەو جۆرە جگه‌ره‌ له‌رێى دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە و جۆری ئەو بارەی پێیان بووه‌ له‌ وردە بەرد پێكهاتووه‌، بەڵام بەداخەوە لەناو هەر گونیەیەکی ئەو جۆرە بارەدا 14 کارتۆن جگه‌رى مریشکی تێدا حەشاردرابوو کە کۆی گشتی دەکاتە 560 پارچه‌".

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و چوار كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسا و بڕیاری دادگا سزاده‌درێن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure