به‌ڵگه‌: حکومەتی هەرێم دامەزراندنی چەندین کەسی بۆ وەزارەتێک راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 30/05/2019‌ :: 11346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنى 24 پزیشكى نیشته‌جێى خولاو بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.

به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (2879)ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ له‌ (19ى ئایارى 2019) به‌ فه‌رمانى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژه‌، بڕیارى دامه‌زراندنى (24) پزیشك بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دراوه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ دامه‌زراندنى ئه‌و پزیشكانه‌ له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بۆ پێویستى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى هه‌رێم ده‌ركراوه‌.

ئه‌و (24) پزیشكه‌ى دامه‌زراون، ده‌رچووى ساڵى خوێندنى (2017-2018)ى زانكۆ پزیشكییه‌كانى (هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك)ن.

خاڵس ئه‌حمه‌د، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ چوار هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌هۆكارى جیاجیا وازیان هێناوه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویستى زۆرى به‌ دامه‌زراندنى پزیشك و كارمه‌ند هه‌یه‌.

وتیشى: "داوامان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردوه‌، ده‌رچووه‌ پزیشكییه‌كانى ددان، په‌رستارى و پزیشكى دابمه‌زرێنرێت".

به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و نه‌بوونى بودجه‌ى گشتى هه‌رێم، بڕیارى دامه‌زراندنى كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران راگیراوه‌.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌: 


پ: چ. ع
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure