ئەڵمانیا ژمارەى پێدانى رەگەزنامەى وڵاتەکەى ئاشکرادەکات

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2019‌ :: 272‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نوسینگەى فیدڕاڵى ئامارەکان لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد: ساڵى رابوردوو 112 هەزار و 300 کەسی بیانی رەگەزنامەى ئەڵمانییان پێدراوە.


ئەو نوسینگەیە کە بارەگاکەى لە شارى ڤیسبادنە لە ئەڵمانیا لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕووو: لە ساڵى  2018 ژمارەى ئەو هاوڵاتیانەی کە رەگەزنامەیان پێبەخشراوە بریتیە لە 112 هەزار و 300 کەس، لە بەرامبەردا ژمارەى هاوڵاتییە بریتانییەکان کە لە ئەڵمانیا دەژین لە ساڵى 2017 بۆ ساڵى 2018 لە حەوت هەزار و 500 کەسەوە دابەزیووە بۆ شەش هەزار و 600 کەس و رەنگە هۆکارەکەشى بگەڕێتەوە بۆ بڕیارى دەرچوونى بریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا.

ئاماژە بەوەش دەکات: هاوڵاتییە تورکەکان زۆرترین رەگەزنامەیان پێدراوە، کە لە ساڵى رابوردوودا 16 هەزار و 700 کەس بووە، واتا بەراوورد بە ساڵى 2017 نزیکەى 11.5% زیادى کردووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure