ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له‌سه‌ر پیاوه‌ ئاینییه‌ ئێرانییه‌كه‌ ده‌ستگیركرا ئازاد كرا

هەواڵ / عێراق :: 29/05/2019‌ :: 356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


دەستگیر كردنی پیاوێكی ئاینی خاوەن رەگەزنامەی ئێران لەلایەن هێزێكی ئەمنی شاری بەسرەوە هەڵایەكی میدیایی دەنێتەوە كە دواتر لەژێر فشاردا ئەفسەرەكە ئازاد دەكرێت. 

دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی رابردوو، مه‌فره‌زیه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای به‌سره‌، پیاوێكی ئاینی ئێرانییان به‌بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری (زه‌ئبه‌ق)ەوه‌ ده‌ستگیركرد، راستەوخۆ دوای رووداوەكە ئەفسەرێك لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر دەكرێت.

پاش ئەوەی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئەو ئەفسەرە له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا خەڵكی تووڕە كرد، هه‌رایه‌كی میدیایی و سیاسی و ئیداری به‌دوای خۆیدا هێنا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌فسه‌ری ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی ‌له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وت، ده‌ستگیر كرد، خستییه‌ ژێر لێكۆڵێنه‌وه‌‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2019 دوای نزیكه‌ی مانگ و نیوێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و هێشتنه‌وه‌ی به‌ڕاگیراوی، رائد (عه‌لی شیاع سه‌عید) ئه‌فسه‌ری مه‌فره‌زه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی پارێزگای به‌سره‌، بەیە‌كجاری له‌لایه‌ن دادگای عێراقییه‌وە ئازادكرا.

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا عه‌لی شیاع سه‌عید، دوای ئازاكردنی، سوپاسی خۆی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دادگای عێراقی و هه‌موو خه‌ڵك و خزمانی خۆی كه‌له‌ پشتییه‌وه‌ بوون و پاڵپشتییان كردووە، له‌ماوه‌ی ده‌ستگیركردنیدا، دەربڕی.

 پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure