ئەمریکا: فشارەکانمان بۆ سەر ئێران سەرکەوتوو بووە

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2019‌ :: 16711‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: فشارەکانیان بۆ سەر ئێران کاریگەری هەبووە و ئامانجیان سنوردار کردنی پەلهاویشتنەکانی تارانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: فشارە چڕەکانمان بۆ سەر ئێران بەشێوەیەک داڕێژراوە ئەو وڵاتە کە گەورەترین سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهاندا، نەتوانێت ئیدارەی کارەکانی دەرەوەی بدات.

دەشڵێت: "فشارەکانمان توانیویانە کاریگەری خۆیان هەبێت و کەمپینەکەمان سەرکەوتوو بووە و ئێستا ئێران ناتوانێت هاوکارییە داراییەکانی بگەیەنێت بە حیزبوڵا و مووچەی بەشێکی زۆری چەکدارەکانی بڕیوە یان گێڕاویەتییەوە بۆ ئێران".

ئاماژەی بەوەشدا: ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ تاران بکەین ئەگەر بێتو بە 12 مەرجەکەمان رازی بن و دەست لە بەیروت و دیمەشق و سەنعا هەڵگرن.

ئا: ن.ر
پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure