په‌رله‌مانى ئیسرائیل خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 30/05/2019‌ :: 149‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئیسرائیل وورده‌ وورده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنێكى تازه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ سێشەممەی رابوردوو په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى كرد بۆ پڕۆژه‌ یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كه‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى 9ى مانگى نیسانى رابوردوو پێكهات چونكه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بنیامین ناتانیاهۆ نه‌یتوانى له‌ ماوه‌ى دیاریكراودا حكومه‌ت پێكبهێنێت.


سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن 66 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنێكى تازه‌ ئه‌نجام بدرێته‌وه‌ و ته‌نیا 44 ئه‌ندام په‌رله‌مان دژى بوون. چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌ تازه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوولى داهاتوودا بكرێت.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure