وێنە: مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی

هەواڵ / گەلەری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 591‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

مەزاری کاک ئەحمەدی شێخ دەکەوێتە ناو مزگەوتی گەورەی سلێمانی و رۆژانی چوارشەممە هاوڵاتیان بۆ نزا و پاڕانەوە سەردانی دەکەن، بەڵام لەمانگی رەمەزاندا رۆژانە سەردانکەرێکی زۆری هەیە.

 

کاک ئەحمەدی شێخ یەکێکە لە کەسایەتییە ئایینی و ناسراوەکانی شاری سلێمانی و کوڕی شێخ مارفی نۆدێیە، لەناو مەزارەکە (مەکتووبات)ی تێدایە کە کۆمەڵێک نووسراوی بەناوبانگ و بەجێماوی کاک ئەحمەدە و لەلایەن مەلا عەبدولکەریمی مودەریسەوە کراوە بە کوردی. کاک ئەحمەدی شێخ هاوڕێی نزیکی مەولەوی شاعیر بووە و پەیوەندییەکی نزیکییان هەبووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure