بانگه‌وازێك ده‌رباره‌ى پێویستى خوێنبه‌خشین بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

بانکی سەرەکی خوێن لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو له‌ چه‌مچه‌ماڵ داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات سەردانیان بکەن بەمەبەستی خوێنبەخشین.


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ (ئەمڕۆ چوارشەممە 29ى ئایاری 2019) لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: بانکی سەرەکی خوێن لەناو نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکات کە سەردانی بانکەکەیان بکەن بەمەبەستی خوێنبەخشین.

رونیشیده‌كاته‌وه‌: بانکەکە پێویستییەکی زۆری بە خوێنە لە هەموو گروپ و جۆرەکان بۆ نەخۆش و حاڵەتە کتوپڕ و لەناکاوەکان.

بەپێی راگەیه‌ندراوەکە هاوڵاتیانی خوێنبەخش دەتوانن 24 کاتژمێر سه‌ردانى بانكى سه‌ره‌كى خوێن له‌ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو بكه‌ن و کارمەندانی یەکەکەش خوێنەکان وەردەگرن.

نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو جگە لەوەی تاکە نەخۆشخانەی گشتیە لە سەرجەم سنوری قەزای چەمچەماڵ سێ هۆڵی مانەوەی نەخۆش و بەشی پێشوازی و فریاکەوتن له‌خۆده‌گرێت.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure