پێش 20ى حوزه‌یران حكومه‌تى هه‌رێم پێكده‌هێنرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 29/05/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا .. فراكسیۆنى سه‌وز به‌شداریى نه‌كرد
* به‌ 68 ده‌نگى فراكسیۆنه‌كانى (پارتى، گۆڕان، پێكهاته‌كان)، سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا
* كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌نگیان نه‌دا، نه‌وه‌ى نوێ-ش بایكۆتى كرد
- وته‌بێژى یه‌كێتى: هه‌ر جاره‌ى گرفتێك بۆ پرسى دانانى پارێزگارى كه‌ركوك دروست ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك كۆمار گه‌یشته‌ توركیا
- قوباد تاڵه‌بانى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
- هۆكاره‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤێت رێكه‌وتننامه‌ى بیڵۆژیسكى یان ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان؟
- پۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت بازرگانى له‌گه‌ڵ سلێمانى به‌هێزتر بكات
- به‌رهه‌مهێنانى مریشك زیاد ده‌بێت
- جێگره‌وه‌ بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌دۆزرێته‌وه‌

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرا
- فراكسیۆنى گۆڕان: پێش 20ى حوزه‌یران حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنرێت
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
- پارتى پارێزگارانى بریتانیا له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا شكستى هێنا
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: به‌شێكى تر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كان له‌ناوبران
- وه‌زاره‌تى دارایى خواردن و كرێكار بۆ نه‌خۆشخانه‌ى بریندارانى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه‌ دابینده‌كات
- كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان چه‌ندان ملیۆن دۆلار زیان به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نن

ئاژانس:
- سێ پۆست ناكۆكى ده‌خاته‌ نێوان باڵه‌كانى پارتییه‌وه‌
- یه‌كێتیى دوا په‌یامى ئاگاداركردنه‌وه‌ ده‌داته‌ پارتى.. پابه‌ندنابێت به‌ بڕیارى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمه‌وه‌
- له‌سه‌ر داواى توركیا ئه‌ندامێكى هه‌ده‌په‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت
- یه‌كێتیى سێ پاڵێوراوى بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك هه‌یه‌
- یه‌كێتیى په‌رله‌مانتاران یاداشتێك ده‌داته‌ په‌رله‌مانى كوردستان
- په‌یڕه‌وى ناوخۆ و یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ناكۆكن .. نزیكه‌ى 30 جیاوازیى دیار له‌نێوانیاندایه‌
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك: چوار ساڵه‌ نازانین بودجه‌ى دهۆك چۆن خه‌رج ده‌كرێت .. ئۆپۆزسیۆن نین و رۆڵى ئۆپۆزسیۆن ده‌بینین
- روسیا خۆى هه‌ڵدایه‌ عێراقه‌وه‌ .. موشه‌ك ده‌نێرێت و نه‌وت ده‌بات
- دیموكراسییه‌ت له‌ توركیا نه‌مردووه‌ چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بوونى نه‌بووه‌
- كه‌ڵه‌شاخ قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ 140 شوێنیش ده‌كرێت .. شه‌ش سه‌نته‌ر داخراون
- تلیاكى سوتاو ژینگه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
- زۆرینه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ده‌ست كۆمپانیایه‌كى توركییه‌وه‌یه‌ .. له‌ 7 كێڵگه‌دا كار ده‌كات

هاوڵاتى:
- یه‌كه‌م به‌ڵێنى نێچیرڤان بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم: زامنكردنى مافه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگا، ئامانجى سه‌ره‌كیمان ده‌بێت
- وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كه‌وه‌ له‌سه‌دا 30 بۆ 35ى وزه‌ى ونبوو بگه‌ڕێنێته‌وه‌
- عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بۆ (هاوڵاتى): تائێستا سندوقى تایبه‌ت به‌ پاره‌ى رێگاوبان كارا نییه‌ و جێبه‌جێنه‌كراوه‌
- ئیسته‌نبوڵ ده‌رگا به‌ڕووى ئیمڕالى ده‌كاته‌وه‌
- به‌ ناوى فێربوونى پیشه‌وه‌ كار به‌ منداڵانى خوار ته‌مه‌نى یاسایى ده‌كرێت
- ژنان له‌ رێگه‌ى كارى ده‌ستییه‌وه‌ هه‌وڵى دابینكردنى بژێویى ژیانى خۆیان ده‌ده‌ن

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرا 
* سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته‌ دواى پشووى جه‌ژن
- به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و سه‌قامگیرى، ئاواره‌كانى شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه‌ 
* ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌مپه‌كانیان جێهێشتبوو دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
- سه‌وز و لیبراڵ و كۆنه‌پارێزه‌كان له‌ ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتن

وشه‌:
- پارتى و گۆڕان: له‌ مانگى حوزه‌یران متمانه‌ به‌ حكومه‌ت ده‌درێت
- مه‌هدى تمیمى: مانگانه‌ زیاتر له‌ 800 حاڵه‌تى شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌سڕه‌ تۆمار ده‌كرێت
- له‌ كوردستان له‌ هه‌ر هه‌شت كه‌س ته‌نیا یه‌كیان كارى ده‌ستكه‌وتووه‌
* ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار هێزى كار له‌ كوردستان پێده‌گه‌ن و تواناكانیان له‌ به‌تاڵه‌دا ده‌مرێ
- دواى 20 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار به‌ژنى ئاوى ژێرزه‌وى له‌ كوردستان هه‌ڵكشا
- ئوتومبێل له‌ كوردستان له‌ راسته‌ڕێ ته‌قله‌ لێ ده‌دات و هاتوچۆى هه‌ولێر واقى وڕماوه‌
- كار بۆ بڕینى به‌شه‌ خۆراكى ئه‌وانه‌ ده‌كرێ كه‌ مووچه‌یان سه‌رووى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure