عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی له‌ مه‌ككه‌وه‌ دوعا بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لەمەککەی پیرۆز بیستم کاك نێچیرڤان دانراوە بەسەرۆکی ھەرێم، منیش لەم شوێنە پیرۆزەوە لە خودای پەروەردگار دەپاڕێمەوە سەرکەوتوی بکات لەھەموو کارێکی خێردا".


عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی رێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "دانیشتن لەگەڵ سەرۆكى هەرێم هەر كەسێك بێت هیچ سەیر نییه و شتێكى نامۆ و نامه‌عقول نییه، سەرۆكى هەرێم هەر كەسێك بێت هیچ پێچەوانەى شەرعیش نییه".

عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی باس له‌وه‌شده‌كات: پێشتر سەردانی کاک قوباد و مەلا به‌ختیارو بەرپرسانی تریشی کردووەو پەیوەندی تەلەفۆنیشی هەبووە لەگەڵ کاک نەوشیروان و کوڕەکەشی شاهیدە.

رێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئەمشەو لەمەککەی پیرۆز بیستم کاك نێچیرڤان دانراوە بەسەرۆکی ھەرێم لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، منیش لەم شوێنە پیرۆزەوە لە خودای پەروەردگار دەپاڕێمەوە یارمەتی بدات و سەرکەوتووی بکات لەھەموو کارێکی خێردا و بەدووری بگرێت لە ھەموو کارێکی خراپ و بیکاتە ھۆکاری خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان و چەسپاندنی هەق و دادپەروەری و ڕێگریکردن لە ستەم و گەندەڵی".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە