ڤیدیۆ: ئاهەنگێكی تایبەت لە كۆشكێكی تایبەت

هەواڵ / که‌لتور :: 29/05/2019‌ :: 293‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


نزیكەی 630 كەس كە لە هەموو لایەكی جیهانەوە، ئامادەی ئاهەنگێكی سەما بوون كە شەوی 28/29ی ئایاری 2019 لە كۆشكی ڤێرسای فڕەنسا و بۆ یادكردنەوەی ماری ئەنتوانێت (1755-1793) شاژنی فڕەنسا رێكخرابوو.


بەشداربووانی ئاهەنگەكەی كۆشكی ڤێرسای، جلوبەرگی سەدەی هەژدە-یان لەبەركردبوو و نرخی هەر (بلیت)ێكی بەشداربوونیش لەنێوان 150 بۆ 510 یورۆدا بووە.

ئەوانەی پارەی زیاتریان بۆ كڕینی بلیتی بەشداربوو دابوو، رێگەی ئەوەیشیان پێدراوە كە گەشتێك بكەن بە بەشە جیاواز و ناوازەكانی ئەو كۆشكە تایبەتەدا و هەروەها ئامادەی ئاهەنگێكی میوزیكیش ببن كە لە ژوورەكەی شاژن-دا سازكرابوو.

لۆران پۆرنێر بەڕێوەبەری كۆشكی ڤێرسای دەڵێت: "میوانەكانمان لە هەموو لایەكی جیهانەوە هاتبوون، لە خۆرهەڵاتی دوور، لە روسیا، لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئوسترالیاوە، شەوێكیان لێرە بەسەربرد كە دەكرێت بە شەوی خەونەكان ناوببرێت، چونكە مەحاڵە كۆشكێك هەبێت لەم كۆشكی ڤێرسایە جوانتر و دەگمەنتر".

شاژنە ماری ئەنتوانێت، یەكێك بوو لە بەناوبانگترینی ئەو كەسانەی لەم كۆشكەدا ژیاوە، خاوەنی جوانی و ناوبانگێكی سەرنجڕاكێش بووە. ساڵی 1793 بەهۆی سەركەوتنی شۆڕشی فرەنساوە كۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتیی لویسی شازدە-ی هاوسەری هات و شاژنیش بە تۆمەتی (خیانەت) لەسێدارە درا.

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure