جیهان به‌كورتی.. مۆبایله‌ نوێیه‌كانی هواوی بووەته‌ قوربانی بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2019‌ :: 1179‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌لجه‌زیره‌ – واشنتن: فشاره‌كانى سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى رازى ده‌بن دانوستان بكه‌ن
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى ئه‌لجه‌زیره‌، مۆرگان ئۆرتاگوس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: واشنتن ئاماده‌یه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات له‌سه‌ر ئه‌و 12 مه‌رجه‌ى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستنیشانى كردووه‌، تاوەکو ئێران به‌و دانوستانه‌ رازى نه‌بێت فشاره‌كان له‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بن.


سپوتنیك – تره‌مپ له‌سه‌ر كۆریاى باكور و ئێران خۆى له‌ بۆڵتن به‌دوور ده‌گرێت
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سپوتنیكى روسى، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌میانی سه‌ردانه‌ چوار رۆژییه‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن به‌ئاشكرا خۆى له‌ جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا به‌دوور ده‌گرێت له‌سه‌ر ئێران و كۆریاى باكور، بۆ ئه‌وه‌ى تێڕوانینه‌كانى ئه‌رێنى بن به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور و ركابه‌ره‌ له‌مێژه‌كه‌ى.


وه‌ن نیوز بۆكس – سه‌ختى ژیانى خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلا له‌رۆژگارى ئه‌مڕۆدا
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى وه‌ن نیوز بۆكس، له‌ به‌روارى 10ى كانوونى دووه‌مى 2019وه‌ قه‌یرانێك له‌ ڤه‌نزوێلا دروستبووه‌ كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌س نازانێت كێ سه‌رۆكى شه‌رع وڵاته‌، خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به‌ره‌یه‌كیان پشتیوانى نیكۆڵاس مادورۆ ده‌كه‌ن و به‌ره‌كه‌ى تریان پشتیوانى خوان گوایدۆ ده‌كه‌ن.


ئیندیپێنده‌نت – به‌پێى ده‌ركردنى یاسایه‌كى نوێ له‌ فلیپین هه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت ده‌رچێت ده‌بێت ده‌ دار بڕوێنێت  
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى ئیندیپێنده‌نتى بریتانى، یاسایه‌كى نوێ له‌ فلیپین په‌سه‌ندكراوه‌ و به‌پێى یاساكه‌ هه‌موو خوێنكارێكى دواناوه‌ندى و زانكۆ له‌كۆتا قۆناغدا كه‌ ده‌رچوون پێش ئه‌وه‌ى نمره‌كانیان بده‌نه‌وه‌، ده‌بێت به‌لاى كه‌مه‌وه‌ 10 دار بچێنن ئینجا نمره‌یان پێده‌درێت و به‌ ده‌رچوو حساب ده‌كرێن.

لۆكاڵ – ئه‌نجوومه‌نى پیرانى فره‌نسا: ده‌بێت كڵێساى نۆتردام وه‌كو خۆى دروستبكرێته‌وه‌
رۆژى دووشه‌ممه‌ 27ى ئایارى 2019 ئه‌نجوومه‌نى پیرانى فره‌نسا پرۆژه‌ى حكومه‌تى بۆ دروستكردنه‌وه‌ى كڵێساى نۆتردام له‌ پاریسى پایته‌ختى فره‌نسا په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام بڕگه‌یه‌كى بۆ پرۆژه‌كه‌ زیادكرد كه‌ ده‌بێت وه‌كو خۆى پێش ئه‌وه‌ى بسووتێت نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌. 

سه‌وت جالیه‌ ئه‌لعێراقیه‌ - نه‌مسا: په‌رله‌مان متمانه‌ له‌ سیباستیان كۆرتزی ڕاوێژكار وه‌رده‌گرێته‌وه‌ 
پاش  10 ڕۆژ له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئابڕوبه‌رییه‌ی ئیبیزا كه‌ بووه‌ هۆی لابردنی ئیئتیلافی حكومی له‌گه‌ڵ  حزبی ڕاستره‌و، په‌رله‌مانی نه‌مسا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی 27ی ئایاری 2019 بڕیاریدا متمانه‌ له‌ سیباستیان كۆرتزی ڕاوێژكار وه‌ربگرێته‌وه‌.



ئه‌لجه‌زیره‌ – دانه‌یه‌ك بكڕه‌ و دانه‌یه‌ك وه‌ربگره‌.. مۆبایله‌ نوێیه‌كانی هواوی بووەته‌ قوربانی بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چوونه‌ته‌پاڵ كۆمپانیای گووگڵه‌وه‌ و چیتر ناتوانن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواویدا كار بكه‌ن، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ كه‌ كاركردنی له‌گه‌ڵ  كۆمپانیای هواوی  قه‌ده‌غه‌كردووه‌ ، نرخی مۆبایله‌كانی هواوی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت به‌ تایبه‌تی نرخی نوێترین مۆبایلی هواوی كه‌ ئه‌ویش (P30 Pro)یه‌.

ره‌ئى ئه‌لیه‌وم - ئێران پێشوازی له‌ پێشنیاره‌كه‌ی ژاپۆن ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نێوه‌ندگیرێك له‌ نێوان خۆی و ئه‌مریكا كار بكات و ئه‌مه‌ش "خاڵێكی گۆڕانه‌" و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌لێكی تر بدات به‌ دیبلۆماسیه‌ت
رۆژی سێشه‌ممه‌ی 28ی مانگی ئایاری 2019 ئێران پێشوازی له‌و پێشنیاره‌ی ژاپۆن كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نێوه‌ندگیرێك كار بكات له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌باس موسەوی وته‌بێژی ڕه‌سمی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانه‌كه‌ی شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی بۆ تاران به‌ "خاڵی گۆڕان" وه‌سفكرد.



سكای پرێس - سعودیه‌: ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌یی ئێران ببێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ... ئێمه‌ پیاوی ئه‌وه‌ین
عه‌بدوڵا ئه‌لموعه‌لیمی نوێنه‌ری سعودیه‌ وتویه‌تی كه‌ وڵاته‌كه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بی بنكه‌ پته‌وه‌و به‌ پێویستی زانیوه‌ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی ئێران له‌ كاروباری نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ئاڕاسته‌ی بكات و بیخاته‌ڕوو.

هازالیەوم-ئێران وەڵامی تۆمەتەکانی بۆلتۆن دەداتەوە و بە "گاڵتەئامێز" ناوی دەبات
ڕۆژی چوارشەمە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەتەواوەتی تۆمەتەکانی جۆن بۆلتۆنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییان ڕەتکردەوە کە دەڵێت تاران بەرپرسە لە تەقینەوەکانی چوار نەوت هەڵگرەکەی فجێرە و تۆمەتەکانیان بە "گاڵتەئامێز" ناوبرد.

ئیندپێندەنت-بەپێی بڕیاری دادگا بۆریس جۆنسۆن دەبێت بە تۆمەتی درۆکردن و بەهەڵەبردن لە هەڵمەتی چونەدەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تاوانبار بکرێت.
دادوەرێک بەناوی مارگۆت کۆڵمان  داوا دەکات بۆریس جۆنسۆن-ی پەرلەمانتار بە تاوانی بەهەڵبردن لە هەڵمەتی چونەدەرەوەی بڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دادگایی بکرێت.

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال و كێوان ئاوات 
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure