فرەنسا بڕیار لەبارەی ئەو هاووڵاتیانەیەوە دەدات کە لەناو داعشدا بوون

هەواڵ / جیهان :: 29/05/2019‌ :: 672‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


وەزیری دەرەوەی فرەنسا رایدەگەیەنێت: هەسەدە 450 هاووڵاتی فرەنسی-یان بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیركردووە و لە وڵاتەکەیان قبوڵ ناکرێنەوە.


 ئاژانسی فرانس 24ی فرەنسی بڵاویکردووەتەوە: ئیۆلودوریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا، ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئایار رایگەیاندووە: حكومەتی فرەنسا بە نیاز نییە، رێگا بەهیچ کام لەو کەسانە بدات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی کە لە عێراق و سوریا دەستگیرکراون و پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە.

باسی لەوەشکردووە: تەنیا رێگا بەو  منداڵانە دەدرێت بگەڕێنەوە کە باوک و دایکیان لەدەستداوە، یان دایکیان رێگایان پێدەدەن بە تەنیا بگەڕێنەوە.

 وەزیری دەرەوەی فرەنسا جەختی لەوەشکردووەتەوە: ئەندامەكانی داعش دەبێت لەو شوێنە سزابدرێن کە دەستگیرکراون و ئەو 450 كەسەی هەسەدە دەستگیری كردوون دەبێت لە سوریا سزا بدرێن.

پ:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure