ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌ندامی کۆمەڵی ئیسلامی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/05/2019‌ :: 6944‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شه‌وی رابوردوو ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌.


ژماره‌یه‌ك بەرپرس و ئەندامی ئافرەت له‌ کۆمەڵی ئیسلامی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند و ده‌ڵێن: "ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی سنوری هەولێر، لەبەرامبەر ئەو بێ باکی و بێ منەتییەی کە سەرکردایەتی کۆمەڵ بەرامبەر ئەو کادیرە ماندوونەناسانە نواندویەتی و دەیان  کەس دەست لەکاردەکێشتەوە، کەچی کەس خۆی لێ ناکات بەخاوەن".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: هەر بۆیە ئێمەش نامانەوێت بە لایەنی کەم ببین بە بەشێک لەو بێدەنگییە، لەمڕۆوه‌ دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە هەر کارێکی حزبی و رێکخراوەیی لە کۆمەلی ئیسلامی ڕادەگەیەنین. 

ئه‌و به‌رپرس و كادیرانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ ئەنجومەنی دەشتی هەولێری سەر بە مەڵبەندی 11ی دەوروبەر، پێكدێن له‌ (شیرین حکیم عبدالله کارگێر ئەنجومەن، شیما رشاد احمد کارگێر ئەنجومەن، زینب رسول بابکر  ‌کارگێر ئەنجومەن، ژیان حسن محمد ‌ ئەندام ئەنجومەن، کەوسەر حکیم عبدالله ئەندام ئەنجومەن، شەهێن سمایل نبی ئەندام ئەنجومەن، مهابات رزا توفیق ئەندام ئەنجومەن).

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure