منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 28/05/2019‌ :: 1764‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای شارەزوور منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا.


کەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەوف بەگ لە شارەزوور بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی (ڤانسیا عادل علی) گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی: "پاش ئەنجامدانی چەند رێکارێکی تەندروستی بۆ تەرمەکەی دواتر بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure