له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 28/05/2019‌ :: 1365‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئۆتۆمبێلێكى فریاكه‌وتن هاوڵاتیه‌كى شێلا، به‌ڵام پاش گه‌یاندنى به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.


موقدەم عه‌لی جەمال قدووری، به‌رپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیانبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2019) رایگه‌یاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەنێو قەزای کەلار و نزیک قەڵای شیروانە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن هاوڵاتیەک بەناوی (ئیبراهیم برانازار جیهانگیر) لەدایکبووی 1963 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

وتیشى: بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئەو هاوڵاتیە دانیشتووی قەزای کەلارە و پێشمەرگەی مەڵبەندی خانەقینە، لەئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure