پیاوێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌میدا له‌ منداڵێكى ده‌ده‌ن تاوه‌كو گیان له‌ده‌ستده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 28/05/2019‌ :: 16160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی كه‌ربه‌لا بڵاویكرده‌وه‌: هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان پیاوێكیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌میدا، له‌ منداڵێكی خۆی داوه‌ تاوه‌كو گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


پۆلیس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: زانیاریان پێدراوه‌ كه‌ پیاوێك زۆر به‌ خراپیی له‌ دوو منداڵی خۆی داوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان پێنج و سێ ساڵانن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: منداڵه‌ ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و لێدانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و منداڵه‌ ته‌مه‌ن سێ ساڵانه‌كه‌ش هه‌موو له‌شی برینداره‌.

پۆلیس كه‌ربه‌لا ده‌ڵێت: "له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پیاوه‌كه‌ و هاوسه‌ری دووه‌می كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ ده‌ستگیركراون و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌ هه‌ردووكیانه‌وه‌ لێیانداوه‌".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure