وه‌زاره‌تى دارایى: هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ

هەواڵ / کوردستان :: 28/05/2019‌ :: 3727‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی به‌شێك له‌ هه‌واڵی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ: 
- دوو كورد بۆ په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتن
- وه‌زیرى دارایى: پێش جه‌ژن ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كه‌ین
- ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌نگ له‌ دژى ئێران به‌رپا ده‌كات؟
- هه‌زار كه‌سێتى فڕه‌نسایى ئیمزا بۆ ئازادكردنى ژنه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكى جه‌زائیرى كۆده‌كه‌نه‌وه‌
- سعودیه‌: ئێران مایه‌ى پشێوییه‌ له‌ جیهاندا
- ره‌وشى سلێمانى له‌ نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌ له‌ چامه‌یه‌كى سالم دا

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت
- له‌ 2/6/2019 تا 9/6/2019 له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمیى ده‌بێت
- بۆ كاراكردنه‌وه‌ى مادده‌ى 140 شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا
- وه‌زیرى دارایى و ئابوورى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ قه‌رزێكى به‌ پاره‌ى به‌غدا نه‌داوه‌ته‌وه‌
* هیچ پاره‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ نه‌هاتووه‌
- د. به‌شیر حه‌داد: كێشه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زوو كۆنترۆڵ نه‌كرێ كێشه‌ى گه‌وره‌ترى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌
- دوو ژنه‌ كوردى باكوورى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا سه‌ركه‌وتن
- به‌ره‌ى توركمانى: راپۆرتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى كه‌ركوك ئاگر خۆشده‌كات
- مافى مرۆڤ: تاوانه‌كانى دژى كوردانى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌ تیرۆر هه‌ژمار ده‌كرێن
- عادل عه‌بدولمه‌هدى داوا له‌ حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات لێدوانى سیاسى نه‌ده‌ن و وه‌رگرتنى خۆبه‌خش له‌ ریزه‌كانیان راگرن
- په‌یامى چین بۆ ئه‌مریكا: ده‌بێت جیاوازییه‌كان له‌ رێگه‌ى دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن
- كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كان له‌ هیچ وڵاتێكدا ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان دابگرن
* حه‌سه‌ن روحانى: له‌ میانى 40 ساڵى رابوردوودا دووچارى رووداوى ئاوا نه‌بووین
- 22 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئیمزایان كردووه‌ .. بۆ جارى سێیه‌م له‌ ماوه‌ى 11 ساڵدا هه‌وڵى دروستكردنى هه‌رێمى به‌سرا ده‌درێت
- به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر: تا رۆژى 1/7/2019 ده‌بێ هه‌موو هاووڵاتیان پێوه‌رى ئاو ببه‌ستن
- په‌رله‌مانى كوردستان: ئه‌گه‌ر پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران ناده‌ن گه‌نمه‌كان بنێرنه‌وه‌
- گه‌شتوگوزار: پێشبینى ده‌كه‌ین له‌م جه‌ژنه‌دا گه‌شتیارێكى زۆر روو له‌ هه‌رێم بكه‌ن
- رێگاى هه‌ولێر - حاجى ئۆمه‌ران له‌سه‌ر شێوازى رێگا خێراكانى ئه‌وروپا دروست ده‌كرێت
- چل هه‌زار په‌نجه‌ ماسى خرانه‌ به‌نداوه‌كانى كفرى و خانه‌قینه‌وه‌
- خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى پێش جه‌ژن ئاشكرا ده‌كرێت

هه‌ولێر:
- داعش داواى 15%ى به‌رهه‌مى جووتیارانى كوردى كردووه‌ .. زیاتر له‌ 1000 دۆنم زه‌وییان سوتاندووه‌
- پێش جه‌ژن مووچه‌یه‌كى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێ
* وه‌زاره‌تى دارایى: هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ئارادا نییه‌
- له‌ عێراق، سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ داعشى فڕه‌نسى سه‌پێنرا
- ئاستى گه‌شتیارانى ئاینى بۆ ناوچه‌كانى خوارووى عێراق دابه‌زیوه‌
- جووتیاران داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت رێگرى له‌ به‌رهه‌مى هاورده‌ بكات
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رى هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌ .. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم زیادبوونى جموجۆڵى تیرۆرستان كرا
- ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا راگه‌یه‌ندرا .. حزبه‌ میانڕۆكان و پشتیوانانى مانه‌وه‌ى ئه‌وروپا، به‌ یه‌كگرتوویى رێژه‌ى 70%ى ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌
- به‌رنامه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شوێنهه‌ڵگرتنى (گه‌شتى تیرۆریستان)
- مه‌هه‌په‌ سیاسه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌گۆڕێت .. باخچه‌لى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه‌ ده‌رگاى ئیمڕاڵى بكرێته‌وه‌
- حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن جارێكى دیكه‌ هێرشیان كرده‌وه‌ سه‌ر عه‌ره‌بستان

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure