سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بۆ ناوبژیوانی دەچێتە تاران

هەواڵ / جیهان :: 28/05/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


حكومەتی ژاپۆن بە نیازە مانگی داهاتوو، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی رەوانەی ئێران بكات بە مەبەستی ناوبژیوانی ئێران و ئەمریكا.

كەناڵی تەلەفزیۆنی (ئێن ئیچ كی)ى ژاپۆن لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: بەرپرسانی تۆكيۆ سەرقاڵی تاوتوێکردن و رێكخستنی چاوپێكەوتنی ئابی شینزۆ، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ ئەیەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری شۆرشی ئیسلامی و حەسن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانن.

هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و زیادبوونی هۆشدارییەكان لە ئەگەری روودانی جەنگێكی سەخت، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لە سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە ترەمپی راگەیاندووە حكومەتی وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ ناوبژیوانی ئەو دوو وڵاتە و ناوبراویش پێشوازی لێکردووە.

 هەرچەند پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ژاپۆن هەموو كات باش بووە، بەڵام سه‌ردانه‌كه‌ ده‌بێته‌ یەكەم گشتی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ تاران لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا.

پ: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure