شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بەڕێوەیە

هەواڵ / عێراق :: 28/05/2019‌ :: 2813‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت: لە رۆژی هەینی 31ی ئایاری 2019وە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز عێراق دەگرێتەوە و لە بەغدای پایتەخت پلەکانی گەرما دەگاتە 48.

 

مەحمود عەبدوللەتیف، سەرۆکی پێشبینیکارانی عێراق رایگەیاندوە: رۆژی هەینی 31ی ئایار شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممە 1ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

 

ئەو پێشبینیکارە ئاشکراشی کردووە: پێشبینی دەکرێت لە بەغدای پایتەخت پلەکانی گەرما بگاتە 48 پلە و لە پارێزگای بەسرە بگاتە 49 پلە.

 

پێشبینی دەکرێت لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلی گەرماکە کۆتایی بێت و ئەگەری رەشەبا و بەرزبوونەوەی تەپوتۆز هەیە.

 

ئا: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure