فه‌یسبووك سڕینه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

كۆمپانیاى فه‌یسبووك رایگه‌یاند: ئه‌و ڤیدیۆیه‌ ناسڕێته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خاتوو نانسى پێلۆسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا چونكه‌ هیچ سیاسه‌تێك و رێنماییه‌ك نیه‌ بڵێت پێویسته‌ ناوه‌ڕۆكى ڤیدیۆ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وورد و ڕاست بن.


سێشەممەی ڕابردوو، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبۆته‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خاتوو نانسى پێلۆسى، ڤیدیۆكه‌ به‌ جۆرێك ده‌ستكارى كراوه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ى پێلۆسى كێشه‌ى هه‌بێت له‌ قسه‌كردندا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان پێلۆسى و سه‌رۆكى ئه‌مریكادا زۆر توند بووه‌. خێرایی ڤیدیۆكه‌ به‌ ڕێژه‌ى له‌ %75 خاو كراوه‌ته‌وه‌ و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێلۆسى كێشه‌ى هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردندا. ئه‌م ڤیدیۆیه‌ ته‌نیا له‌ فه‌یسبووكدا نزیكه‌ى 2.3 ملیۆن جار بینراوه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر یوتیوب و تویته‌ریش زۆر بڵاوبۆته‌وه‌. 

كۆماریخوازه‌كانى ئه‌مریكا پێلۆسى به‌ یه‌كه‌مین دوژمنى خۆیان ده‌زانن و دۆناڵد ترامپ ناوى ناوه‌ "نانسیه‌ شێت" ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ به‌شێكه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ خاتوو پێلۆسى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابوردوو ئه‌نجامى داوه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە