پاکستانییەک خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کاندید دەکات

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وه‌زیرى ئاسایشى ناوخۆى بریتانیا (ساجید جاوید) له‌ڕێى په‌یامێكى ڤیدیۆییه‌وه‌ به‌ فەرمی خۆى کاندیدکرد بۆ جێگرتنەوه‌ى تیریزا مه‌ى سەرۆک وەزیرانی پێشووی بریتانیا، جاوید له‌و په‌یامه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پارتى موحافیزكارى بریتانیا پێویستى به‌ زیندوكردنه‌وه‌ى متمانه‌ و یه‌كێكتى ناوخۆیه‌ و ده‌بێت له‌سه‌رتاسه‌رى بریتانیادا ده‌رفه‌تى نوێ بخوڵقێنێت.


ساجید جاوید، سیاسه‌تمه‌دارى 49 ساڵه‌ى به‌ ره‌گه‌ز پاكستانى كه‌ خێزانه‌كه‌ى له‌ ساڵى 1961دا له‌ پاكستانه‌وه‌ كۆچى كرد بۆ بریتانیا. ناوبراو ساڵى 2010 وه‌ك كاندیدێكى پارتى موحافیزكارى بریتانیا بوو به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و له‌ كابینه‌كانى ده‌یڤید كامیرۆن و تێرێزا مه‌یدا وه‌كو وه‌زیر و جێگرى وه‌زیر كارى كردووه‌.

پێشتریش پۆستى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى ترى وه‌رگرتووه‌.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure