خوێندكارێك له‌ هه‌ولێر ئۆتۆمبێل شێلاى و گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2019‌ :: 4021‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

خوێندكارێكی قۆناغی دووه‌می كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ ده‌شێلرێت‌ و گیان له‌ده‌ستده‌دا.

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د، راگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابوردوو، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌سنه‌زان_ هه‌ولێر قوتابی قۆناغی دووه‌می كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌ناوی (مه‌حمود دڵشاد) له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا ده‌كشێت و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: "ئه‌و قوتابییه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌عییكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی شه‌و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئۆتۆمبێلێك خۆی پێداده‌كشێت".

هاوكات شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.



پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure