ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرس له‌ قوبرس ده‌خوێنن و ده‌وامیش ناكه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2019‌ :: 227‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

سه‌ردێڕى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى ئايارى 2019)ى به‌شێك له‌ هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ: 
- سه‌رۆك كۆمار: عیراق له‌ هه‌وڵدایه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌
- له‌ بابه‌ته‌ ئه‌كادیمییه‌كانى بوارى ماسمیدیا .. ئاماده‌كردنى پرۆگرامى ته‌له‌فزیۆنى، هه‌نگاو و پلان و مه‌رجه‌كان
- وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا سه‌ردانى ئه‌ڵمانیاى كرد.. وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ زانكۆكانى كوردستان به‌ده‌ستده‌هێنێت

خه‌بات:
- سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت
* په‌رله‌مانتارێكى پارتى: مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ دواى جه‌ژن
- حزبه‌ كوردستانییه‌كانى كه‌ركوك: پێویسته‌ كۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركوك بهێندرێت
- داعش مه‌خموور و كه‌ركوك و خانه‌قینى كردووه‌ته‌ ئامانج
- په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په‌ كۆتاییان به‌ مانگرتن له‌ خواردن هێنا
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق: له‌ هه‌مبه‌ر سزاكانى ئه‌مریكا پشتیوانى له‌ ئێران ده‌كه‌ین
- مه‌سرور بارزانى كابینه‌كه‌ى زووتر له‌ ماوه‌ى یاسایى دیاریكراو پێكده‌هێنێت 
- عه‌لى لاریجانى به‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌
- جه‌بار یاوه‌ر: مه‌شقه‌كان به‌رده‌وامن و راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وامن
- سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مریكا: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌دواداچوون بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان و پێداویستیى هێزه‌كانمان
- كاریگه‌رى و پێگه‌ى ره‌وه‌ندى كوردى له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا
- وه‌زاره‌تى ناوخۆ سیستمێكى نوێ بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ران پیاده‌ ده‌كات

رووداو:
- مورته‌زا عه‌بادى، سه‌ركونسولگه‌رى گشتیى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر بۆ (رووداو): ئه‌مساڵ 800 هه‌زار ڤیزه‌ ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان
- عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان بۆ (رووداو): ده‌نگ به‌ كاندیدى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ناده‌ین
- ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرس له‌ قوبرس ده‌خوێنن و ده‌وامیش ناكه‌ن
- لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خه‌رجكردنى پاره‌ى ئاواره‌كانى دهۆكدا ده‌كرێت.. له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى سكاڵا تۆماركراوه‌
-كورد له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى فڕه‌نسادا
- ئه‌و منداڵانه‌ى ئێزدییه‌كان قبوڵیان ناكه‌نه‌وه‌ ده‌بردرێن بۆ ئه‌وروپا.. 16 منداڵى دایك ئێزدى و باوك داعش له‌ دهۆكن
- هاوردنى ئایسكرێم و خواردنه‌وه‌كان بۆ كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن .. بڕیاره‌كه‌ له‌ یه‌كى حوزه‌یرانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت
- ئاگر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دارستان و پاوانه‌كانى كوردستان ده‌كات .. چوار ساڵه‌ بودجه‌ى هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى دارستانه‌كان خه‌رج نه‌كراوه‌
- ئۆپیك بیر له‌ درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى دابه‌زاندنى به‌رهه‌مهێنان ده‌كاته‌وه‌
- 10 جۆر به‌رهه‌مى كوردستان ده‌گاته‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا .. له‌ سوێد بازاڕى ته‌حین و سماقى كوردى گه‌رمه‌

هه‌ولێر:
- داعش سوتانى سه‌دان دۆنم زه‌وى كشتوكاڵى له‌ عێراق و سوریا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى خۆى
- زیاتر له‌ 115 هه‌زار قوتابى به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كان بوون .. دوو كاتژمێر و نیو ئینته‌رنێتیان بۆ راگیرا 
- ئه‌مریكا پشتیوانى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌
- به‌رگرى پێشمه‌رگه‌ و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق ژیانى بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌وا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌
- وه‌زاره‌تى ناوخۆ سیستمى ئه‌لیكترۆنى بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت
- به‌ڕێوه‌به‌رى پاراستنى رێگاوبانه‌كانى پارێزگاى دهۆك: بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كانى دهۆك پێویستمان به‌ 70 ملیار دینار هه‌یه‌
- قه‌رزه‌كانى ئاكپارتى رێگه‌ى له‌ ئۆپۆزسیۆن گرتووه‌ خزمه‌ت بكات .. نۆ ملیار لیره‌ى توركى وه‌كو قه‌رز به‌جێهێشتووه‌
- له‌ بودجه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا سزاى توركیا ده‌درێت 
* توركیا بنكه‌ى ئینجه‌رلیك به‌ڕووى ئه‌مریكادا داده‌خات؟
- حه‌وت كاندید بۆ پۆستى تریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا كێبڕكێى یه‌كتر ده‌كه‌ن 
- دراماى كوردى و چه‌ند سه‌رنجێكى گشتى

ژیانه‌وه‌:
- یه‌كێتى ژنانى كوردستان به‌شدارى له‌ ئاماده‌كردنى راپۆرتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- 45 هه‌زار منداڵى داعش له‌ عێراق بێ ناسنامه‌ن

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure