وه‌زاره‌تى دارایى لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 45905‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى سێ ده‌كرێت و تا كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى ئایارى 2019) تایبه‌ت به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ سبه‌ینێ-وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى سێى 2019 ده‌كرێت و سبه‌ى مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.

وتیشى: "رۆژى چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80ى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى وت: رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 30ى ئایار مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌كاتێكى پێشترى ئه‌مڕۆدا رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە پێش جەژندا بەغدا مووچەی دیکە دابەشدەکات لەم حاڵەتەشدا بڕەکەی هەرێمیش دەنێرێت.

وتیشی: "بۆیە لە پێش جەژندا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی هەرێم و ئەو وەزارەتانەی فریابکەوین پێش جەژن مووچەیان پێدەدرێت و ئەوانەشی فریانەکەوین دوای جەژن پێیان دەدرێت".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەك لە وەزیری دارایی و وتەبێژی حكومەتی هەرێم و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا سەبارەت بە هاتنی پارەی بەغداد بۆ مووچە و قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێم.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure