رێگەیەكی نهێنی ئێران بۆ گواستنەوەی نەوت و چەك ئاشكرادەبێت

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2019‌ :: 377‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی رێگەیەكی نهێنی ئێران بۆ گواستنەوەی چەك و نەوت بۆ لوبنان لە سنوری سوریا و عێراقەوە ئاشكرا دەكات.

 

هەفتەی رابوردوو كەناڵە ئەمریكییەكە دوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی ئەو رێگەیە، ئاماژەی بەوەداوە: عێراق و سوریا ئاگاداری كردنەوەی رێگەكە نین.

 

ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە: "ئەو وێنانە ئاشكرایدەكەن، ئەو رێگەیە لە ناوچەی سنوری ئەلبوكەمال لە سوریا و قائیم لە عێراقدایە و نەوت و چەكی پیادا دەگوازرێتەوە".

 

باس لەوەشکراوە: ئەو ناوچەیە لەژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە كە لەساڵی رابوردوەوە، رێژەی هێزەكانی خۆی كە لەوێ جێگیر كراون، لەزیادبووندان.

 

لەو وێنانەدا دەردەكەوێت كە ئەو رێگە كۆنە وێرانە و بەستراوە، بەڵام ئێران نۆژەنیكردۆتەوە و سەرقاڵی دروستكردنی چەند بینایەكە تیایدا.

 

فۆكس نیوز دەشڵێت: ئێران لەو رێیەوە، دەستی دەگاتە سوریا، لوبنان و دەریای ناوەڕاست و دەتوانێت بێ چاودێری عێراق و سوریا چەك، نەوت و هەر شتێك بیەوێت بیگوازێتەوە.

 

وە: ئازوو محەمەد
داڕشتنەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure