زه‌ریف: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو رێككه‌وتننامه‌ی رێگری له‌ ده‌ستدرێژی واژۆبكه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 27/05/2019‌ :: 329‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئێران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26ی ئایار، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، وتى: "وڵاته‌كه‌م پێشنیاری واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی کردوە له‌سه‌ر رێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ  وڵاتانی دراوسێ هاتووەته‌ ئاراوه‌. 

زه‌ریف جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ئێران به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر چه‌شنه‌ جه‌نگێك چی ئابوری و چی سه‌ربازی كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات. 

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌رەوه‌ی عێراق رایگه‌یاند: به‌غدا هه‌موو كات له‌گه‌ڵ تاراندایه‌ و پاڵپشتی لێده‌كات.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure