جیهان بەکورتی: لەیەکێک لەزیندانەکانی بڕازیل شەڕ ڕوویدا و 15 کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2150‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سپوتنیک - ترامپ تیشک دەخاتە سەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەیەکی ئەرێنی هەبوو بۆ داواکارییەکەی شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ سەردانکردنی ئێران لە مانگی داهاتوودا.


سپوتنیک- بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی بەڵێندەدات خۆپیشاندان بکات ئەگەر چین تۆڵە لە کۆمپانیای ئەپڵ بکاتەوە
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری بلومبێرگ، رن چانگ فای، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی وتی: "یەکەم کەس دەبم خۆپیشاندان بکەم ئەگەر پەکین بریاربدات تۆڵە لە کۆمپانیای ئەپڵ بکاتەوە".


گاردیان- ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە جولەکەکان لە شوێنی گشتیدا کڵاوەکانی کیبا لەسەرنەکەن
لەبەر ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر جولەکە لەمساڵدا بەڕێژەی 20% زیادیکردووە حکومەتی ئەڵمانیا داوا لە جولەکەکان دەکات لە شوێنی گشتیدا کڵاوی کیبا لەسەر نەکەن تاوەکو نەبنە قوربانی ئەم جۆرە هێرشانە.


گاردیان- بڕی مادەی دژەهەوکردن لە ناو ڕووبارەکانی جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
پشکنین بۆ 711 شوێن لە 72 دەوڵەی جیاواز ئەنجامدرا و دژەهەوکردنیان لە 65%یاندا دۆزیەوە، لەوە ترسناکتر ئەوەیە لە 111 خاڵدا ئاستی ئەم مادەیە 300 هێندەی ڕێژەی ئاسایی بەرزتربووە، لە سەروو ئەم دەوڵەتانەش وڵاتی بەنگلادیشە، هەروەها مانگی پێشوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کە رەنگە تاوەکو ساڵی 2050 نزیکەی 10 ملیۆن کەس بەهۆیەوە بمرن.


واشنتۆن پۆست- سوپای ئەمریکا بەوە تاوانبارکراوە لە دوورگەی ئۆکیناوای ژاپۆنی ژینگەی بەمادەی کیمیایی پیس دەکات

سوپای ئەمریکا بەوە تاوانبارکراوە لە دوورگەی ئۆکیناوا ژینگەی ناوچەکە پیس دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی مادەی کیمیاییان لە چواردەوری بنکە فڕۆکەوانییەکەی ئەمریکا و خوێنی کەسە ناوخۆییەکان دۆزیەوە.


سترەیت تایمز- لە رووداوی بەلەمەکەی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆدا 30 کەس مردن و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن

شەوی شەممە کەشتیەک لە ڕووباری مای-ندۆمبی لە  کۆماری دیموکراسی کۆنگۆ بە 350 کەسەوە نوقمبوو، لەئەنجامدا 30 کەس مردن کە لە 12 ژن و 11 منداڵ و 7 پیاو پێکهاتبوون و دەیان کەس تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن و تەنیا 183 کەس رزگاریان بووە.


سترەیت تایمز- لە یەکێک لە زیندانەکانی بڕازیل شەڕ ڕوویدا و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا

ڕۆژی یەکشەمە 26ی ئایاری 2019 لە زیندانێک لە ویلایەتی ئەمازوناس لە باکوری بڕازیل شەڕ کەوتە نێوان زیندانەکان و لەئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا.


سترەیت تایمز-توێژینەوە: لە 40%ی ئەندامەکانی پەرلەمانی هیندستان بە چەندین تۆمەتی وەک دەستدرێژی و کوشتن تاوانبارکراون

رۆژی شەممە کۆمەڵەی چاکسازی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایانکرد: بەلایەنی کەمەوە لەکۆی ئەو 543 کەسەی لە هەڵبژاردنەکاندا بردوویانەتەوە 233 دانەیان بە چەندین تۆمەتی جیاوازی وەک کوشتن و دەستدرێژی تۆمەتبارکراون، یەکێک لە ئەندامەکانی پەرلەمان ڕووبەڕووی 204 تۆمەت بووەتەوە وەک پیاوکوشتن و دزی.


گیزمۆدۆ- بڕێکی زۆر ئاو لە جەمسەری باکوری هەسارەی مەریخ دۆزرایەوە

پاش بەکارهێنانی ئامێری تایبەت بۆ هەڵکەندنی ڕووی خاکی هەسارەی مەریخ دەرکەوت چینێکی گەورە ئاوی بەستوو لە نێوان دوو چین خۆڵدا هەیە و ئەگەر بتوێتەوە و بێتە سەر رووی خاکەکە ئەوا هەسارەکە نوقم دەکات.


ناشناڵ پۆست- چین ئەو کارگە کیمیاییانە دادەخات کە گازی ڕێگەپێنەدراو دەکەنە هەواوە و زیان بە چینی ئۆزۆن دەگەیەنن

هەریەکە لە ژاپۆن و کۆریا پشکنینیان بۆ بەرگەهەوای ناوچەکە کرد تاوەکو سەرچاوەی زیادبوونی ئاستی CFC-11ی ناو هەوا بزانن، لەئەنجامدا دەرکەوت لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی چینەوەیە، ئەمە جگە لەوەی 40-60%ی ئەم مادە کیمیاییە زیانبەخشە لە چینەوە بەرهەمدێت.


ڕۆیتەرز- کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لە شاری هۆنگ کۆنگ داوا دەکەن چین بەپرسیاریەتی هێرشەکەی گۆڕەپانی تیانانمنی ساڵی 1989 بگرێتەئەستۆ

لە یادی ساڵانەیدا ڕۆژی شەممە هەزاران کەس خۆپیشاندانیان لە ناوەندی هۆنگ کۆنگ کرد و داوایان کرد چین بەرپرسیاریەتی تەقەکردنەکەی گۆڕەپانی تیانانمن بگرێتە ئەستۆ کە پێش 30 ساڵ روویداوە.


دۆچە ڤێلە- دەنگدانەکانی یەکێتی ئەوروپا زیادبوونی ژمارەی سەوزەکان و دابەزینی ژمارەی نێوەندگیرەکان

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کوتلەی پارێزگاران و چەپڕەوەکان و نێوەندگیرەکان شکستیان هێناوە و لەبەرامبەردا حیزبی سەوز و لیبرالییەکان و یۆرۆکبتیچ دەستکەوتێکی گەورەیان بەدەستهێناوە، گۆڕانێکی گەورەی دەسەڵات لە پەرلەمانی ئەوروپادا ڕوودەدات.


ئەلبەیان-ترامپ ئاشکرایکرد کە ژاپۆن 105 شەڕکەری ئێف-35 دەکڕێت

پاش لوتکەکەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ترامپ ئاشکرایکرد: ژاپۆن 105 شەڕکەری جەنگیی جۆری ئێف-35 دەکڕێت.


ئەلبەیان- ترامپ دەربارەی مەلەفی ئێران وتی: ئەگەر ئارەزوو بە گفتوگۆ بکەن ئێمەش ئارەزووی پێدەکەین

رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ شینزۆ ئابی باسی لە ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی لەگەڵ ئێران کرد و وتی: "من لەو باوەڕەدام ئێران ئارەزوو بەوەدەکات گفتوگۆ سازبکەین و ئەگەر ئەوانیش ئارەزوومەندبن ئێمەش ڕازین".

رەئی ئەلیەوم- بە نێوەندگیری ئەوروپی و عەرەبی، واشنتۆن و تاران هەنگاوی سەرەتایی بەرەو گفتوگۆی مەرجدار دەنێن
رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکرد کە لێپرسراوە ئەوروپی و عەرەبییەکان هەوڵدەدەن نێوەندگیرى لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و ئێران بکەن تاوەکو هیچ جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەکى سەربازى لە ناوچەى کەنداوى عەرەبیدا روونەدات، ئەمەش لەکاتێکدایە ئیدارەى ترامپ هێزە سەربازییەکانى لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خستۆتە ئامادەباشییەوە.


ئەسرار میدیا-میری قەتەر نامەیەکی لە شای سعودیەوە بۆ هات...ناوەڕۆکەکەی چی بوو؟
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی قەتەری ئاشکرایکرد: شێخ تەمیم ئال سانی میری قەتەر نامەیەکی دەستنووسی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە بۆ هاتووە و بریتیبووە لە بانگهێشتنامەیەک بۆ لوتکەیەکی لەناکاوی ئەنجومەنى هاریکارى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى کە وابڕیارە رۆژی 30ی ئایار بەڕێوەبچێت.

ئەسرار میدیا- محەمەد عەلی حوسی: دەستمانکردووەتەوە بە هێرشەکانمان بۆ سەر سعودیە 

محەمەد عەلى حوسى، سەرۆکى لیژنەى شۆڕشى باڵاى حوسییەکان وتى: "سەنعا بەردەوامدەبێت لەو هێرشە ئاسمانییانەى کە بەفڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەیکاتە ناو قوڵایی خاکى سعودییە، ناوبراو ئەوەى خستەڕوو کە ئەم بڕیارە وەڵامێکە بۆ ئەو سووکایەتییەى هاوپەیمانان کردویانە بە دەستپێشخەرى ئاشتى کە حکومەتى سەنعا پێشکەشى کردبوو.

رادیۆى فره‌نسا- كۆریاى باكور داواده‌كات راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌سه‌ركار لاببرێت

ئه‌مه‌ كاردانه‌وه‌ى پیۆنگ یانگ-ه‌ به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانى جۆن بۆڵتن سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى كۆریاى باكور.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ترامپ له‌میانه‌ى گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن حه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر رێزى گه‌وره‌ له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆریاى باكور. 

وەرگێران: هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure