داعش 147 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كاولكردوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 27/05/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


به‌پێی ئامارێكی رەسمی كه‌ سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌، داعش 147 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كاولكردوه‌، ئاوه‌دانكردنه‌وەشیان 2.88 ملیار دۆلاری پێویسته‌.

 

مسته‌فا هیتی، سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و خانوو و ماڵانه‌ی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش زیانیان پێگه‌یشتووه‌، له‌ باكور و خۆرئاوای عێراق، گه‌یشتۆته‌ 147 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، 40%یان به‌ته‌واوی كاولبوون".

 

حكومه‌تی پێشووی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو: "به‌پێی دیراسه‌یه‌كی عێراقی كه‌ شاره‌زایان و پسپۆڕانی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیانداوه‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی داعش كاولی كردوه‌ له‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێویستی به‌ 2.88 ملیار دۆلار هه‌یه‌، ماوه‌ی 10 ‌ساڵیشی پێویسته‌ بۆ ته‌واوكردنی".

 

هه‌روه‌ك به‌پێی ئاماره‌ عێراقییه‌كان، پارێزگای موسڵ له‌ هه‌موو پارێزگا و ناوچه‌كانی دیکەی عێراق زیاتر زه‌ره‌رمه‌ندی شه‌ڕی دژی داعشه‌ كه‌ ژێرخانی ئابوری و ماڵ و یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونەکانی كاولبوون.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure