سەدان كۆمپانياى ئێرانى به‌شدارى پێشانگەکانى عێراق و هەرێم ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 128‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

پاشكۆى بازرگانى ئێرانى له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئەو وڵاتە له‌ عێراق رايگه‌ياند: له‌ مانگى حوزه‌يرانى 2019دا، چوار پێشانگەى بازرگانى له‌ به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌، 300 كۆمپانياى ئێرانى له‌و پيشانگايانه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ن.


ناسر به‌هزاد، پاشكۆى بازرگانى له‌ عێراق به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (فارس)ى راگه‌ياندوه‌:  "له‌مانگى حوزه‌يرانى داهاتوودا 4 پێشانگەى بازرگانى له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێنه‌وه‌، كۆمپانيا ئێرانييه‌كانيش به‌شدارى كارايان هه‌يه‌ له‌و پيشانگايانه‌دا".

روونيشیكردۆته‌وه‌: "له‌و پێشانگايانه‌دا نزيكه‌ى 300 كۆمپانياى ئێرانى به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌شداريكردنه‌كه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندى و هاوكارى نێوان ئێران و عێراق و به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى شمه‌ك و پێداويستى نانه‌وتى دەبێت".

ئاماژه‌ى ئه‌وه‌شكردوه‌: "پێشانگەكان پێكدێن له‌ بازاڕى ره‌مه‌زانى، مافورى ده‌ستى، لە پێشانگەى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا هه‌روه‌ها ته‌کنه‌لۆژياى زانيارى و ميديايى له‌ هه‌ولێر".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure