بکوژی هاووڵاتییە بەتەمەنەکەی شارەزوور دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1001‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ 26ی ئایاری 2019 لەناو بازاڕی قەزای شارەزوور لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لەهاووڵاتییەکی تەمەن 66 ساڵ کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی ناحیەی وارماواوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دواڕۆژ، ئەو تۆمەتبارە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر لەناوبازاڕی قەزای شارەزوور ئێوارەی دوێنێ تەقەی لە هاووڵاتییەکە کردوە، بەنیازیش بووە بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵبێت، بەڵام مەفرەزەیەکی پۆلیسی ناحیەی وارماوا دەستگیریان کرد پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست.

ئەوەش زانراوە کە تۆمەتبارەکە لە سەر رێگەی سەرەکی سلێمانی-وارماوا دەستگیرکراوە و بەنیازبووە خۆی بگەیەنێتە شاری سلێمانی و دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات بڕوات، هاوکات پۆلیس دەستیشی گرتوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و ئەو چەکەش کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

دواڕۆژ ئەوەشی زانیوە کە پۆلیسی قەزای شارەزوور پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوداوەکە کردوەتەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری کوشتنی ئەو هاووڵاتیەیان بۆ ڕوون نەبوەتەوە.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure