سەنتەرێكی تایبەت بە شێرپەنجەی ژنان لەسلێمانی دەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/05/2019‌ :: 1037‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وابڕیارە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا لەنێو نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، سەنتەری نوێی شێرپەنجەی ژنان بكرێتەوە كە تایبەتە بەشێرپەنجەی كۆئەندامی زاوزێی ژنان.

شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لەسلێمانی ئەمڕۆ 27ی ئایاری 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێستا بەشی شێرپەنجەی كۆئەندامی زاوزێی ژنان لەنەخۆشخانەكەیان هەیە، بەڵام تەنیا پزیشكانی ژنان كاری تێدا دەكەن، بۆیە  لەئامادەكاریدان بۆ فراوانكردنی ئەو بەشە وەكو سەنتەرێك.

ناوبراو روونیكردەوە: ئەو بەشە نوێیە ناوی (سەنتەری فرە تایبەتمەندی چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی كۆئەندامی زاوزێی ژنان) دەبێت و لەناو نەخۆشخانەی منداڵبوندا دەکرێتەوە و دەنگۆی روخانی نەخۆشخانەکە و چۆڵکردنی بۆ سەنتەرەکە دوورە لە راستییەوە، بەپێی ئەم سیستمە نوێیەش جگە لەپزیشكانی ژنان، پزیشكانی نەشتەرگەری و نەخۆشخانەی هیواش كاری تێدا دەكەن.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure