ترامپ: ئەگەر ئێران داوابكات ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئێران داوا بكات، ئامادەین بۆ ددانوستان لەگەڵیدا، ئاماژە بەوەشدەكات كە پێشكەوتووترین جۆرەكانی چەك و كەلوپەلی سەربازی بە ژاپۆن دەفرۆشن.

 

دەربارەی ئێران دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی: "پێش ئەوەی ببمە سەرۆک، ئێران هۆکار بوو بۆ زۆر کێشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی، بەڵام نامانەوێت سیستمی حوکم لە ئێران بگۆڕین، بەڵکو دەبێت ئەو وڵاتە دەستبەرداری هەوڵەکانی بێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".

 

لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ترامپ هیوای خواست سەرۆكی كۆریای باكور كار بۆ پێشخستنی وڵاتەكەی بكات.

 

دۆناڵد ترامپ لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ئەوەی ئاشكرا كرد كە وڵاتەكەی 105 فڕۆكەی ئێف 35 دەداتە ژاپۆن و پێشكەوتووترین جۆرەكانی چەكیان پێدەدەن.

 

لای خۆیەوە شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند: "كە دۆناڵد ترامپ نێوەندگیریی لەنێوان ژاپۆن و كۆریای بكوردا دەكات و ئامادەشم لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور كۆببمەوە".

ئا: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure