دۆزینه‌وه‌ى مادده‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ هه‌واى خۆردا

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

گروپێكى تێكه‌ڵ له‌ زانایانى ئەیرله‌ندى و فڕه‌نسی مادده‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێشیان له‌ هه‌واى خۆردا دۆزییه‌وه‌. 


گۆڤاری ساینس بلۆگ، له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى زاناكان له‌ڕێى به‌كارهێنانى تێلیسكۆپى رادیۆى گه‌وره‌ و زه‌ڕه‌بینى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی توێژینه‌وه‌یه‌كیان ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ پێكهاته‌كانى هه‌واى خۆر تێبگه‌ن، بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌واى خۆر توخمى پلازماى تێدایه‌ كه‌ چواره‌مین حاڵه‌تى مادده‌یه‌ و ئه‌م مادده‌یه‌ ده‌توانێت ببێته‌ ده‌ستپێكى فراوانكردنى به‌رهه‌مهێنه‌رانى وزه‌ى ئه‌تۆمى پاك و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى.

راپۆرتى ساینس بلۆگ ده‌ڵێت: "زۆربه‌ى ئه‌و ماددانه‌ى كه‌ ئێمه‌ له‌ ژیانى رۆژانه‌ى خۆماندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین بریتین له‌ مادده‌ى ڕه‌ق و شل و گاز، به‌ڵام پێویسته‌ بزانین كه‌ زۆربه‌ى گه‌ردوون له‌ پلازما دروست بووه‌ و ئێستا توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خۆریش ئه‌م مادده‌یه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پلازما له‌ بارودۆخى ئاسایی زه‌ویدا مادده‌یه‌كى ده‌گمه‌نه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌رى كارێكى زه‌حمه‌ته‌ و پێویسته‌ له‌ تاقیگه‌ى تایبه‌تدا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خۆر تاقیگه‌یه‌كى سروشتییه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ سروشت و ره‌فتارى پلازما".

یه‌كێك له‌ توێژه‌ره‌كانى ئه‌م بواره‌ ده‌ڵێت: "هه‌واى خۆر شوێنى زۆرێك له‌ چالاكى تونده‌ و گه‌ردیله‌كان له‌وێدا به‌خێرایى تیشك ده‌جوڵێن، هه‌روه‌ها پلازماكه‌ش له‌ پله‌ى گه‌رمى 100 ملیۆن پله‌ى سه‌دیدایه‌".

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure