ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داوای دەركردنی پەكەكە دەكات لەشەنگال

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 169‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داوای دەركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات لەناو قەزای شەنگال و بوونیان بە "كێشە" وەسفدەكات.

نورەدین قوبلان، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەلێدوانێكیدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە: "بوونی هێزی دەرەكی لەشەنگال كێشەیە هەم بۆ قەزاكە و هەم بۆ حكومەتی ناوەندیش".

قوبلان ئاماژەی بەوەشداوە: بەرپرسیارێتیی ئەمنی ئەركی دەوڵەتە و پێویستە بەهەر شێوەیەك بێت ئەو هێزە بیانییانە لەناوچەكە دەربكات.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی خستۆتەڕوو: بوونی ئەو هێزانە لەناوچەكەدا چەند هۆكارێكی هەیە، كە دەستوەردانی دەرەكی و پشتیوانی چەند لایەنێكە لەسەر حسابی چەند لایەنێكی دیکە.

ئەو بەرپرسەی حكومەتی عێراق راشیگەیاندوە: "بوونی پەكەكە لەناوچەكەدا زیانی بۆ دەوروپشتی شەنگالیش هەیە و دەبێت رێگە خۆشبكرێت ئیدارەی قەزای شەنگال كارە خزمەتگوزارییەكانی خۆی لەوێ بەڕێوەببات".

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure